Muhammed Ali Kamal
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لەکۆشکی بەغداد، بەجیا پێشوازیی لە ھەردوو باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا، مارتن ھۆت و باڵیۆزی کەنەدا، ئۆلریک شانون لەعێراق، كرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوا گۆرانکارییە سیاسییەکان و رۆڵی کاریگەری عێراق لەھێنانە کایەی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھان، كرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە میانی دیدارەکاندا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دۆستانە و گرنگیی فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لەنێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا و کەنەدا لە گشت بوارەکاندا کراوه، ھەروەھا بەگرنگییەوە باس لە پشتیوانی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتیی کراوه لە پاراستنی سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش، لە دیدارەکاندا، بەرھەم ساڵح جەختیکردووه‌تەوە لەپێویستی دوورکەوتنەوە لەسیاسەتی جەمسەرگیریی و ململانێ، ھاوکات بە پێویستی زانیوه، دیاڵۆگ و لێکگەشتن بکرێتە پێشینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە جۆرێک ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە فەراھەم بکات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له پێویستیی ھەمەھانگیی و کاری ھاوبەش، بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگرییكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ھاوکات باسی لەوەشکردووه کە پێویستە ھەوڵەکان چر بکرێتەوە لە نێوان وڵاتان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی و زیانەکانی پەتاکە لەسەر تەندروستی گشتیی و ئابووریی، ھەموو گەلانی ناوچەکە و جیھان.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه، له به‌رامبه‌ردا ھەردوو باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا و کەنەدا لەعێراق، پشتیوانیی ھەوڵەکانی عێراقیان لە پارستنی سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی وڵات کردووه‌تەوە، ھەروەھا جه‌ختیان لەھاریکاریی و کاری ھاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ کردووه‌تەوە.