Muhammed Ali Kamal
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ١٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای ههولێر راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ١٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ههولێر دەستنیشانکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان ھەشت ئافرەت و دوو پیاو و سێ منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنجن، حەوتیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو لە ئێران گەڕاوهتەوە و لە کەرەنتین بووه، حەوت تووشبووهكهی دیكه نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، و دانیشتووی گەڕەکەکانی رۆشنبیری، فەرمانبەران، باداوە، رزگاری، کرێکاران، شەھیدان، زانیاری، ئازادی، برایەتی، و ناحیەی بنەسڵاوە و ناحیەی رزگارین لە شاری ھەولێر.