Heman Hussein Yaseen
18 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2023
هه‌ولێر - AA
ئاگر له تاوه‌رێكی چاودێریی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی عێڕاقی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگر لە تاوەرێکی چاودێریی فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتەوە و به‌هۆیه‌وه سەربازێکی عێراقی بە ناوی زێدان حوسێن گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌ربازێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هیچ زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی هۆکاری رووداوه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك له ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ به فه‌رمیی كراوه‌ته‌وه و گه‌شته‌کانی ئاسمانی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.