Rewa Mahmood Hasan
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
سلێمانی-AA
بە سەرپەرشتی هاوسەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی مەكتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چواری ئاب ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی و لەدوای رووداوەکانی هەشتی تەمووزەوە بۆ جاری دووەم، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.
كۆبوونەوەكە، هاوكاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی ماوەی مانگێكە لە حزبەكەدا دەستی پێ كردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، تاوتوێی رەوتی گۆڕانكاری و چاكسازییەكان دەكرێت کە ماوەیەکە لەنێوخۆی حزبەکەدا دەستی پێ کردووە و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.