Zana Natık Kerem
26 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان ٣٠ هەزار و ٩١٨ كەسیان دەستگیرکردووە هۆی ئەوەی کە قەدەغەکردنی هاتوچۆیان پێشێلکردووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزە ئەمنییەكان لە ١٧ی ئادارەوە تا ٢٥ی ئەم مانگە، ٣٠ هەزار و ٩١٨ كەسیان دەستگیركردووە بەهۆی ئەوەی کە قەدەغەكردنی هاتوچۆیان پێشێلكردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەو ماوەیەدا، دەست بەسەر هەزار و ٦٤٢ ماتۆرسكیلدا گیراوە، هەروەها ژمارەی سزاكان گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٩٢٩ سزا، جگە لەوەش ئاسانكاری بۆ چوونی ٤٧ هەزار و ٨٠٣ بارهەڵگری خۆراک بۆ بەغدا كراوە".
لە راگەیەندراوەكەدا، داوا لە هاووڵاتییان كراوە كە بەتەواوی پابەندی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ بن و جەختكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كە هێزە ئەمنییەكان بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەكەن ئەگەر هەوڵ بدەن قەدەغەكردنی هاتوچۆ پێشێل بكەن و تەنانەت رێوشوێنی یاساییش بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتە بەر.