28 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی كردەوە كە دوو هەزار و 140 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و 96 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، 96 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 140 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و 148 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
باس لەوەیش كراوە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 45 هەزار و 402 كەس و لەو ژمارەیەیش هەزار و 756 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 122ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.