06 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
كەركووك ــ AA
سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی و گرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتە شاری كەركووك.
میدیاكانی خۆجێی بڵاویان كردەوە كە فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە میانی گەیشتنی بۆ كەركووك، لەلایەن پارێزگاری كەركووك بە وەکالەت، راكان سەعید جبوری پێشوازی لێكراوە.
زاندراوە كە سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە چوارچێوەی سەردانی بۆ كەركووك لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەكان، بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاكە كۆدەبێتەوە و لە میانیدا رەوشی ئەمنی و گرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تاوتوێ دەكرێت.