21 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە بەربەستێکی ئەمنی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا بونیاد دەنێن کە پێکهاتووە لە خەندەق، تاوەری چاودێری، کامیرای چادێری شەوانە و تەلبەند، بە ئامانجی بەرگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی عێراق.
لەم بارەیەوە گوتەبێژ بە ناوی سوپای عێراق، لیوا یەحیا رەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە؛ بەربەستە تەواو کراوەکە لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا درێژکەی ٦٥٠ کیلۆمەترە و خەندەق، تاوەری چاودێری، کامیرای چادێری شەوانە و تەلبەند لە خۆ دەگرێت.
یەحیا رەسووڵ گوتیشی: "مەترسی لە بوونی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە ناو خاکی سووریا هێشتا ماوە".
راشیگەیاند، سنووری عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە لایەن پاسەوانانی سنوورەوە بە باشی پارێزراوە، بەڵام ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە، کۆنترۆڵکردنی تەواوی سنووری عێراق لەگەڵ سووریایە بۆ بەرگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو خاکی عێراق.