Zana Natık Kerem
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی گۆکجەلی بەشی چەپی شاری مووسڵ ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە ریکخراوی تیرۆریستی لە نەینەوا کاری کردووە.