Zana Natık Kerem
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و میسر تاوتوێکراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکاریی ھاوبەش، ئەوەیش بە ئامانجی پتەوترکردنی ھاوبەشی نێوان عێراق و میسر.
لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پتەوترکردنی کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات، بە ئاماجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریی و قەیرانەکان.
لای خۆیەوە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەسەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ میسر و رایگەیاند کە میسر خواستی ھەیە لەچوارچێوی ھاوبەشی درێژخایەن، ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا پتەوتر بکات.
دوێنێ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانیکی فەرمی گەیشتە میسر.
چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچیوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ میسر، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ھاوبەشی نێوان عێراق و میسر ئەنجام بدرێت کە لەمیانیدا، ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، گەشتوگوزار، پەرەپێدان بە کارگێڕی و دیپلۆماسی واژوو دەکەن.