Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، خاپوور کرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکووری قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی داعش لە ناوچەکە دۆزراوەتەوە کە دواتر لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربازیییەوە خاپوور کراوە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.