Heman Hussein Yaseen
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
هه‌ولێر - AA
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی و تاوانه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف ئه‌نجام دا كه تیایدا شاره‌زایان تیشكیان خسته سه‌ر هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كان و ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو كه ساڵانه ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندایه و پار ساڵ، ١١ هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان كردووه و پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ رێژه‌كه به‌رزتر بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان، كوردۆ عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ساڵی پار، ١١ هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافرهتانو خێزانەوە كردووه و زیاتر له ١٠ هه‌زار سكاڵا تۆماركراوه.
كوردۆ عومه‌ر له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هه‌وڵمانداوه ساڵانه به‌رنامه و پڕۆژه‌ی تازه‌مان هه‌بێت، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی باشمان هه‌بوو وه‌ك دانانی هێڵی گه‌رم و دانانی داتابه‌یس و خۆشمان له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووین كه هێڵی گه‌رم ٢٤ كاتژمێر كارا بێت و دواتر توانیوومان ٣٤ كه‌س له‌و شوێنه دابنێین و كاری لێ بكه‌ن و پارساڵ، ١١ هه‌زار كه‌س په‌یوه‌ندی كردووه و زیاتر له ١٠ هه‌زار سكاڵا تۆماركراون، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ رێژه‌كه زۆر زیاتر بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان گوتیشی: ''له ساڵی ٢٠٠٧ كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دامه‌زراوه، هه‌ڵدراوه زۆرترین داتابه‌یس و ئامار كۆبكرێته‌وه، بۆ پێشتر نموونه خۆكوشتن له‌گه‌ڵ سووتان تێكه‌ڵاوبووه و خۆشبه‌ختانه ئێستا خه‌ریكین ئه‌و داتایانه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كۆبكرێته‌وه و توانیومانه توانای ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه له رێگای راهێنان و بینینی خولی تایبه‌ت''.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و خێزان هەروەها له‌باره‌ی ژماره‌ی كارمه‌ند و ئه‌رك و كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان گوتی: ''ئێمه هه‌زار و ٤٠٠ کارمەندی مه‌ده‌نی و ئەمنییمان هه‌یه، هه‌مووی زیاتر له ئه‌ركێك راده‌په‌ڕێنن و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان به باشی به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له سه‌نته‌ره‌كان راهێنانیان بینیووه''.
كوردۆ عومه‌ر گوتیشی: ''له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان له هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه، هاوكات دوو نووسینگه‌ی دیكه‌یش له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین بۆ نموونه له هه‌ولێر ١٢ بنكه‌ی پۆلیس هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان و له ساڵی رابردوودا، به هه‌ر ١٢ بنكهکەی پۆلیس، پێنج هه‌زار دۆسیه‌ی هه‌بووه، هاوكات دوو نووسینگه‌ی ئێمه به‌ته‌نها سێ هه‌زار دۆسیه‌ی هه‌بووه، بۆیه به كردنه‌وه‌ی دوو نووسینگه‌ی دیكه فشاره‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه و ده‌توانین باشتر خزمه‌ت به دۆخه‌كه بكه‌ین''.
به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پڕۆژه‌یه‌ك دراوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك تایبه‌ت به‌م تاوانه بكرێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه كوردۆ عومه‌ر گوتی: ''سه‌دا ٧٠ی سكاڵاكان، تاوانی ئه‌لیكترۆنییه هه‌ر بۆیه‌ش پڕۆژه‌یه‌كمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكرێته‌وه و ئێستا له قۆناغی دیراسهكردندایه، چونكه ئه‌م شوێنه پێویستی به كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایه''.
كوردۆ عومه‌ر هەروەها گوتی: ''داوامانكردووه كه نه‌خۆشخانه‌یەکی ده‌روونی بكرێته‌وه و به كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یەکی ده‌روونی و چه‌ندین سه‌نته‌ر به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و خۆشبه‌ختانه كۆمه‌ڵێك رێكخراو رۆڵی باشیان هه‌بووه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنانه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بێت".
هەروەها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان و خێزان، ئاری ره‌فیق ئاماژه‌ی به حاڵه‌تێكی دیكه كرد، ئه‌ویش تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو رووبه‌ڕووی هاووڵاتییان ده‌بێته‌وه و لهمبارهتهوه گوتی: ''تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له رێژه‌كه‌ی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی زیاتره و تەنها له ٢٠١٩دا، ٤٠ هه‌زار و ٥٠ په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌مباره‌یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان''.
ئاری ره‌فیق ئاماژه‌ی به هه‌ندێك پڕۆژه‌ی دیكه كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی و گوتی: ''خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كین كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی رادیۆیه‌ك به‌ناوی رادیۆی یه‌كسانیی، به‌شداریكردنی مامۆستایانی ئایینی له راهێنانه‌كانمان، راهێنان له كۆمه‌ڵناسه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو قوتابخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، راهێنانی پێنج رۆژ بۆ ئه‌فسه‌رانی نووسینگه‌كانی توندوتیژی و به‌رده‌وام پێویستییان به وه‌بیرهێنانه‌وه هه‌یه و راهێنانی كارمه‌ندان له‌باره‌ی شێوازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵانی رزگاربووی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی''.