Zana Natık Kerem
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بەرەو تاران پایتەختی ئێران بەڕێکەوت.
نووسنگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قاسم ئەعرەجی بەسەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنی بەرەو تاران بەڕێکەوتووە.
راشیگەیاندووە کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی لە میانی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێراندا کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی قاسم ئەعرەجی و بەرپرسانی باڵای ئێراندا، رێوشوێنەکانی پاراستنی سنووری ھەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پرۆتۆکۆلێکی ئەمنیی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژوو کرا کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بە نوێنەرایەتیی عێراق و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی بە نوێنەرایەتیی ئێران واژوویان کرد.