Zana Natık Kerem
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سەرفیترە بۆھەر کەسێک لە ئەمساڵدا لانیکەم سێ ھەزار دینار دەبێت و فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ھەر رۆژێک سێ ھەزار دینارە و ئاماژەی بەوەیش دا، ئەندازەی ئەو پارەیەی کە زەکاتی تیایدا واجبە (نیصابی زەکات) بریتییە لە حەوت ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان بە سێ فەتوا رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی دیاری کرد و رایگەیاند کە رێژەی سەرفیترە بۆھەر کەسێک لە ئەمساڵدا، لانیکەم سێ ھەزار دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ھەر رۆژێک لە سێ ھەزار دینار کەمتر نەبێت.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو "ئەندازەی ئەو پارەیەی کە زەکاتی تیایدا واجبە (نیصابی زەکات) بریتییە لە حەوت ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار، واتە ھەرکەسێک (حەوت ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دیناری عێڕاقی) ھەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بۆ ھەر ملیۆنێک، ٢٥ ھەزار دینار بەزەکات بدات بە ھەژار و کەم دەرامەتان".