Heman Hussein Yaseen
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
ههولێر-AA
کەمێک پێش ئێستا چەند دەنگێکی بەرز لە دەوروبەری ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای ھەولێر بیسترا.
دانیشتووی گوندی ئاغولانی سەر بە شارەدێی کەورگۆسک، عارف یاسین بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سێ دەنگی گەورە لە ناوچەکەدا بیستراوه، دواتر زانیمان کە سێ کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەکە کراوە.
عارف یاسین گوتیشی: "کاتیۆشاکان ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە و دوو دانەیان کەمێک لە نزیک پاڵاوگەکە كهوتوونهته خوارهوه".
قەزای خەبات بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژاوای شاری ھەولێر و شارەدێی کەورگۆسکیش پاڵاوگەیەکی گەورەی تێدایە و دوو لە کاتیۆشاکان لە نزیک پاڵاوگەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
جێی ئاماژەیە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەمە ١٠ھەمین جارە کاتیۆشا لە رۆژئاوای ھەولێرەوە، ئاراستەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکرێت.