Rewa Mahmood Hasan
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2021
سلێمانی - AA
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شارێی سالم، سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
کاتژمێر١٠:٣٠ی ئەمڕۆ، لەسەر شاڕێی سالم و لە بەردەم شارەوانی سلێمانی لە نزیک بەرزەپردی خەسرەوخاڵ، بەهۆی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ، سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW، بە خێراییەکی لەڕادەبەر لە سایدی ئاسیاسێڵەوە بەرەو پردی خەسرەوخاڵ تیژڕەوی دەکات و دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەست دەدات، خۆی دەکێشێت بە راگر و ستوونی کارەبایی جیاکەرەوەی ناوەڕاستی شەقامەکە و دواتر دەچێتە سایدی ئەوبەر و وەردەگەڕێت.
لەو نێوەندەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندای سۆناتا کە دوو سەرنشینی تێدادەبێت، ستوونی کارەبایان بەسەردا دەکەوێت و بەهۆیەوە دوو سەرنشینی ناوی برینداردەبن کە برینی یەکێکیان سەختە.
شۆفێری BMWەکەش بە سووکی برینداربووە.
لەئێستادا پۆلیسی هاتوچۆ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی زیانەکانی رووداوەکە.
زیانێکی زۆر بەر ستوونی کارەبا و راگری نێوەندی شەقامەکان گەیشتووە.