Heman Hussein Yaseen
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2021
هه‌ولێر - AA
ساڵانە لە سێ بۆنەدا، ھاووڵاتییان جلوبەرگی کوردی دەدروون؛ لە جەژنی نەورۆز و لە جەژنی رەمەزان و لە جەژنی قورباندا، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی ریوشوێنەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و قەیرانی دارایی، خواست لەسەر درووینی جلوبەرگی کوردی بۆ جەژنی نەورۆز کەم بووە و بەرگدرووان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەھۆی قەیرانی دارایی و رێنماییە تەندروستییەکان و ترس لە کەرەنتینکردن، ھاووڵاتییان کەمتر روویان لە بازاڕەکانی درووینی جلوبەرگ بۆ ئەم بۆنەیە کردووە.
به‌رگدروو، کاوە رواندزی له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز و خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر درووینی جلوبه‌رگی كوردی، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''نەورۆز راپەڕینێک بووە لە دژی زوڵم و ساڵانه ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ماوەی دوو ساڵە خەڵک نەورۆزی نەکردووە، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی مووچە، كه هه‌ردووكیان کاریگەری له‌سه‌ر بازاڕ هه‌یه، هاوكات بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر کرێکاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان و کارنهكردن بە کرێکاری خۆماڵی، ئەمەش بەشێکە لەو قه‌یرانه‌ی كه خه‌ڵك تێیكه‌وتووه، ئەم نەورۆزە جیاوازە و خەڵک پارەی لە گیرفانییدا نییە و ئەو بڕە مووچەیەی کە وەریدەگرێت بەشی بژێوی ناکات چجای ئەوەی جلوبەرگ بکات''.
كاوه رواندزی له‌باره‌ی نرخی درووینی جلوبه‌رگی كوردی و ره‌چاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان گوتی: ''زۆربەی بەرگدرووەکان نرخەکانیان دابەزاندووە نزیكه‌ی به رێژه‌ی سەدا ٤٠ و کارەکانیشمان به رێژه‌ی سەدا ٦٠ دابەزیووە، جاران کە نەورۆز دەبوو، دوو ھەفتە پێشتر ھیچ کارێکمان وەرنەدەگرت کەچی ئێستا تەنیا چوار رۆژ نه‌ورۆز ماوە، دەتوانین کار وەرگرین و جلوبەرگەکانیش بۆ نه‌ورۆز بدوورین''.
كاوه رواندزی گوتیشی: ''ئه‌مساڵ ترسیش ھەبوو کە دووبارە بابه‌تی کەرەنتین ھەبێت بۆیە خەڵک جلوبەرگیان نەکرد و پار ساڵیش کەرەنتین ھەبوو، ئەو قوماشانەی لە دوکانەکان ھەیە، قوماشی دوو ساڵ پێش ئێستایە بەھۆی کەرەنتین کردنەوە ماوه‌ته‌وه''.
بهرگدرووێكی دیكه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مساڵ بازاڕ كه‌مێك باشتر بوو به‌راورد به پارساڵ كه كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مساڵ سۆشیال میدیا رۆڵێكی خراپی هه‌بووه له دوودڵی و راڕایی خه‌ڵك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌ی نه‌ورۆز و له‌مباره‌یه‌وه كامه‌ران حاجی ئه‌حمه‌د گوتی: ''ئه‌مساڵ بازاڕ تۆزێک باشتر بوو به‌راورد به پارساڵ، چونكه پارساڵ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كهرهنتینكردنهوه ئەو جلوبەرگانەی دروویمان، ھەمووی مایەوە، ئەمساڵیش سۆشیال میدیا رۆڵی ھەبوو کە بازاڕ خراپ بێت، چونکە بەردەوام باس لە کەرەنتین دەکرا و ئەمەش کاریگەری ھەبوو له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان''.
كامه‌ران حاجی ئه‌حمه‌د گوتیشی: ''داخستنی رێگاکانی نێوان ھەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق و نەھاتنی گەشتیاران به‌هۆی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه کاریگەری لەسەر بازاڕی ئێمەش ھەبوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی ھەموو جیھانی ئاڵۆز کرد، هه‌رچه‌نده ره‌نگه من له زۆربه‌ی دوكانداره‌كان زیاتر نرخهكانم دابه‌زاندبێت، به‌ڵام هێشتا بازاڕ وه‌كو پێویست نییه''.
بهرگدرووێكی دیكه پێی وایه دۆخه‌كه باشه و به‌رگدرووه‌كان به گشتی كاریان هه‌یه بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی جلوبه‌رگ بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن، توێژی گه‌نجانن و له‌مباره‌یه‌وه به‌رگدروو محه‌مه‌د عوزێری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئەمساڵ باشترە له پارساڵ، ساڵی پار خەڵک بەھۆی کەرەنتینەوە ھەموو لە ماڵەوە بوون، ئەمساڵ کارەکانمان باشترە و ئەم بۆنەیە تایبەتە و دڵخۆشین له‌م رۆژەدا، لەم مانگەدا بازاڕ گه‌رمتر و خۆشترە و بەرگدرووەکانیش کاریان ھەیە زۆربەی گەنجەکان دێن لەم بۆنەیە جلوبەرگی کوردی دەدروون بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی نه‌ورۆزدا له‌به‌ری بكه‌ن''.
محه‌مه‌د عوزێری له‌باره‌ی نرخه‌كان و دۆخ و ژیانی هاووڵاتییان گوتی: ''به‌رگدرووه‌كان زۆربه‌یان نرخەکانیان باشە و نرخەکانیان دابەزاندووە و چینێکی زۆر لە ھاووڵاتییان دەتوانن جلوبەرگ بدروون و ئێستا چوار سێ بۆ نەورۆز ماوە و بازاڕ باشتره و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك به‌نیازن به جلوبه‌رگی نوێییه‌وه به‌شداری بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بكه‌ن''.
ساڵانە لە ٢١ی ئاداردا، لەگەڵ ھاتنی یەکەم رۆژی وەرزی بەھار و تەواوبوونی سەرما و سۆڵەی زستان، گەلی کورد و ژمارەیەک لە گەلانانی دیکەی ناوچەکە وەکو بۆنەیەک بۆ نەمانی زوڵم و ستەم یادی جەژنی نەورۆز دەکەنەوە و گەلی کورد ئێوارەی پێش نەورۆز لەسەر لووتکەی چیا و شوێنە بەرزەکان وەکو دەربڕینی دڵخۆشی و ئازادبوون لە ستەم و زۆرداری، مەشخەڵی ئاگردەکەنەوە و دواتر خەڵک دەستە دەستە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی دەچنە دەشت و دەر و ئەو سێ رۆژە بە دەربڕینی کەیف و خۆشی بەسەر دەبەن.