Rewa Mahmood Hasan
20 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2020
سلێمانی-AA
له ئاكامی رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک مزگەوتی قازی محەمەد لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی، چوار ئەندامی خێزانێک کوژران و ئهنجامدهری هێرشهكه به برینداریی دهستگیركرا.
شایەتحاڵێك بەناوی (س.م) کە دراوسێی ئەو ماڵەیە کە رووداوەکە تیایدا روویداوه، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە چۆنیەتی رووداوەکە کرد و گوتی: "لەماڵەوە دانیشتبووین، کچێک بە گریان و هاوارەوە خۆی کرد بە ژووردا و گوتی فریای دایک و باوکم بکەون، ئێمەش بێ ئەوەی بپرسین خۆمان کرد بە ماڵەکەدا، لەو کاتەدا کەسێک بە چەکەوە کە دیاربوو یەکێک بوو لە کوڕەكانیان هەڵهات بەسەر قادرمەکاندا و کاتێک چوومە ژوورەوە، چوار کەسم بینی لهسهر زهوی کەوتبوون کە دایک، باوک و چەند منداڵێکیان بوو".
هەر بەپێی ئەو زانیاریە لە شایەتحاڵەکانەوە دەستکەوتوون، لەکاتی تەقە کردنەکەدا چوار ئەندامی ئەو خێزانە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بەسەختی برینداربووە.
پاش رووداوەکە هەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەسگیرکردنی ئهنجامدهری هێرشهكه دەستیپێکرد.
دوای كاتژمێر و نیوێک لە ئەنجامدانی تاوانەکە، پۆلیسی سلێمانی لەزاری گوتەبێژەکەیان، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بڵاویكردهوه کە تەقەکەرەکە بە برینداری دەستگیرکراوە.
هاوكات لەلێدوانێکدا بۆ میدیاكان، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، ئاسۆ شێخ تەها رایگهیاند: "بکوژەکە کوڕێکی ماڵەکەیە و بەبرینداریی دەستگیرکراوە".
ئاسۆ شێخ تەها ئاشکرایکرد، بکوژهكه سێ برا و دایکی کوشتووە و باوکیشی برینداركردووه.