Rewa Mahmood Hasan
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
وەک نیشاندانی ناڕەزایەتی و راکێشانی سەرنجی هەموو لایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، جلوبەرگی ئەو خانمانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە لەلایەن پیاوانەوە، لەرێگەی تەنافەوە لە بەردەم باخی نالیەوە بۆ بەردەم دادگای سلێمانی هەڵواسرا.
بە نیشانەی ناڕەزایەتی و راکێشانی سەرنجی هەموو لایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، جلوبەرگی ئەو خانمانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، هەڵواسرا. ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )
هونەرمەند تارا عەبدوڵا ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی جلوبەرگی ئەو ژنانەیە کە توندوتیژیان بەرامبەرکراوە، لەرێگەی پرۆژەیەکی هونەرییەوە سەرجەمیان بەیەکەوە دەدورێتەوەو لەرێگەی تەنافەوە بە درێژی ٤٨٠٠ مەتر لە شاڕێی سالم هەڵدەواسرێت کە لە بەردەم باخی نالیەوە بۆ تەنیشت باڵەخانەی دادگای سلێمانی درێژ دەبێتەوە.
پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی CDO ەوە هاریکاری کراوە.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو خاوەنی پرۆژەی مێینە، تارا عەبدوڵا ئاماژە بەوە دەکات کە لە پرۆژەکەدا ٩٩ هەزار و ٦٧٨ ژن بەشدارییان تێدا کردووە.
ئەم پرۆژەیە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر تابلۆكە دەگەڕێنرێتەوە رێکخراوی CDO.