عێراق

سوپای عێراق: "حەشارگەیەکی داعش لە حەمرین بۆردومان کرا"

- فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، حەشارگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش'یان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومان کرد.

Zana Natık Kerem  | 19.07.2024 - نوێکردنەوە : 19.07.2024
سوپای عێراق: "حەشارگەیەکی داعش لە حەمرین بۆردومان کرا"

Arbil

ھەولێر ــ AA

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقدا، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین، بۆردومان کرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش'یان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین سنووری نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکە خاپوور کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە داھاتوودا، وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın