Zana Natık Kerem
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سوپای عێراق کوژرانی چوار سەربازی لە پارێزگای کەرکووک، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە "لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی ھێزەکانی فیرقەی ھەشت سەربە سوپا لە پارێزگای کەرکووک، چوار سەرباز بە ناوەکانی جاسم ھاشم، حەیدەر حەمزە عەبد، جەمیل مەنسور و محەمەد جومعە کوژراون".
لە راگەیەنراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەوڵی زیاتر دەدەن بە ئامانجی راوەدوونان و ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی داعش.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی راگەیاندبووکە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی فیرقەی ھەشت سەربە سوپای عێراق لە گوندی ئیدریس عەرەب سەربە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک و لە ئاکامدا، چوار سەرباز کوژراون.