Zana Natık Kerem
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند کە ٧٧ پەنابەری دیکەی عێراقی بە ئارەزووی خۆیان لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارتەکەیان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خۆی تایبەت بە گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی کە لە تورکیا نیشتەجێن و ھاتووە: "بە بە ھەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، ٧٧ پەنابەری دیکەی عێراق لە رێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل سەربە قەزای زاخۆ گەڕاونەتەوە وڵات".
بەپێی راگەیەنراوەکە پەنابەرەکان دوای تەواوبوونی وردبینی ئەمنی، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا.
بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی ٢٠١٤دا، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کردووە.