Rewa Mahmood Hasan
16 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، سیی و سێیەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە کرایەوە.
لە ناحیەی سیروان دەروازەی شاری ھەڵەبجە، ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی بۆ پێشوازیکردن لەو میوانانەی کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ریورەسمی سیی و سێیەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە بە ئاڵای کوردستان، ئاڵای رەشپۆش و ئاڵای سپی لەسەر شەقامەکەدا راوستاون.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتی، ھێرش شەفیق ساڵح بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی، نەتەوەیی و نیشتمانیی بە ئاڵای کوردستانەوە، پێشوازی لەو میوانانە دەکەن کە بۆ بەشداریکردن لە یادەکەدا، سەردانی ھەڵەبجە دەکەن.