Muhammed Ali Kamal
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغداد، سەركۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە.
له ههواڵێكدا كه له ماڵپهڕی سهرۆكایهتی كۆماری عێراقدا بڵاوكراوهتهوه، ئاماژه بهوهكراوه، لەو كۆبوونەوە سێ قۆڵییەدا دوایین دەرئەنجامەكانی دۆخی تەندروستی لەبەر رۆشنایی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و تەواوی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنییهكان لە عێراق تاوتوێكراون.
تیشك خراوهته سهر ئهوهش كه، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوهتهوه لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی لایەنە تەندروستییەكان بۆ دابینكردنی پێداویستی چارەسەر و پشكنینەكان و پەرەپێدانی توانای پێویست بۆ نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی كە دابڕینی تەندروستییان بۆ كراوە، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەرەو پێشبردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و چارەسەری باشتر بۆ هاووڵاتیان.
لەو چوارچێوەدا كۆبوونەوەكه ستایش و پێزانینی زۆری خۆی نیشانداوه بۆ قوربانیدانی مرۆڤانە و نیشتمانی كە پێشكەشكراوە لەلایەن كارمەندانی پزیشكی و پەرستاریی و تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە بواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی چارەسەریی و خۆپارێزیی كار دەكەن، هەروەك كۆبوونەوە جەختیكردووهتەوە لەگرنگی ئەركی بەرپرسیارانە كە هاونیشتمانیان و خێزانی عێراقی بیگرنە ئەستۆ لە رێگەی پابەندبوون بە تەواوی رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان كە ببێتە مایەی یارمەتیدانی دروستبوونی رایەڵەیەكی تەندروستی باش لە نێوان هاووڵاتیان و لایەنە تەندروستییەکان.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا چەندین رێگەچارەی گونجاو گفتوگۆی لەبارەوە كرا لە پێناو تێپەراندنی دەرهاویشتەكانی دۆخی ئێستای دارایی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بەتایبەت توێژی كۆمەڵایەتی كە خاوەن داهات و توانای سنوردارن، هەروەها كاری زیاتر بكرێت بۆ زامنكردنی خزمەتگوزاری بە تایبەتیش لە بواری تەندروستی و درێژەدان بە كاروانی ژیاری و بازاڕ.
باس لهوهشكراوه، كۆبوونەوە ستایشی ئەو رێوشوێنە حكوومییانەی كردووه كە گیراوەتەبەر بۆ زامنكردنی سەرچاوەی جۆراوجۆر لە داهاتی نیشتمانی و هەوڵدان بۆ سنورداركردنی سروشتی پاوانخوازی لە سیستەمی ئابووری و دارایی، لەو نێوەندەشدا كۆبوونەوە بە ستایشی زۆرەوە لەو رێوشوێنە حكومیانەی روانیوه كە گیراونەتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنورییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی كارا كە ببێتە هۆی ریشەكێشكردنی گەندەڵی و گەندەڵكاران و پارێزگاریكردن لە دارایی گشتی و ئابووری نیشتمانی و جەختكردنەوە لە سەروەری دەوڵەت و هێزی یاسا.
ماڵپهڕی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق رایگهیاندووه، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونەوەكه تەرخانكراوه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی كە بەگرنگی تایبەتەوە لەو رێوشوێنە ئەمنی و هەواڵگری و سەربازییانەی ئێستای روانیوه لە پێناو بەردەوامیدان بە جەنگی دژ بە تیرۆر و قەڵاچۆكردنی پاشماوە و رەگ و ریشە و شانە نوستوەکانی تیرۆریستان.
ئهوهش هاتووه، كه لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا دوای بابەتی ئەمنی، سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی بەرنامەی كاری دوو سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ شانشینی عەرەبستانی سعوودی و كۆماری ئیسلامی ئێران خستووهتەروو، هەروەك جەختكراوهتهوه لەگرنگی پەیوەندییەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و سوربوون لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كە ببێتە مایەیی هاریكاری بنیادنەر لەبوارە جیاجیاكان، ھاوکات زامنی بەرژەوەندییەكانی گەلان بكات لە ناوچەكە و ببێتە مایەی رەخساندنی كەشێكی هەرێمایەتی جێگیر و لەباری نیازپاكی لێكتێگەیشتن برەخسێنێت و رەچاوی سەروەری نیشتمانی و پەرەپێدای لێكتێگەیشتن بكات لە پێناو ئاسایش و ئاشتی و گەشەپێدانی ناوچەكە.
باس لهوهشكراوه، كۆبوونەوەكه ئاماژەیكردووه بۆ ئەوەی هاریكاری عێراق لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆستەكانی یارمەتیدەر دەبێت لە دووبارە بنیادنانەوە و باشتركردنی ئابووری عێراق.
هەر لەو كۆبوونەوە سێ قۆڵییەدا پێویستی كاری جددی و چڕكردنەوەی هەوڵەكان تاوتوێكراوه لە پێناو رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و دیاریكردنی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی لەبەر رۆشنایی ئەو بەڵین و پابەندیی و بەرپرسیارییانەی كە دراون لە بەردەم گەل و داواكارییەكانی و پەلەكردنیش لە تەواوكردنی چاكسازی یاسایی پێویست بۆ بەجێ گەیاندنی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەر و پاك كە رەنگدانەوەی ویستی گەلی دیموكراسی بێت.
سەبارەت بە چوارچێوەی كاری پەرلەمانی و چاودێریش، كۆبوونەوەكه گفتوگۆیكردووه لەبارەی بەرنامەی یاسادانانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران، دووپاتیشكراوهتهوه كە سێ سەرۆكایەتییەكە پشتیوانی تەواو دەكەن بۆ هەوڵەكانی لیژنەی بەدواداچوون لە كەرتەكانی كارەبا و گەیشتن بە هۆكارەكانی كەموكوڕی ئەو كەرتە و سزادانی كەمتەرخەمانی ئەو بوارە.
ئاماژه بهوهشكراوه، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیانكردووهتەوە لەسەر پرۆژەی نیشتمانی بۆ پاڵپشتیكردنی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری تەواو تا بتوانێت پارێزگاری لە مافی هاونیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانی و سەروەرییەكەی بكات، هەروەها گفتوگۆش كراوه لەبارەی ئەو رێوشوێنە جیاجیایانەی كە لە ئاستی جیاواز گیراونەتە بەر بۆ پەرەپێدانی رۆڵی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەری دەوڵەت.
ئهوهش هاتووه كه، هەر لە كۆبوونەوەكهدا جهخت كراوهتهوه لەپێویستی بەردەوامی كار و رێوشوێنەكان و بەهێزكردنی هاوبەشی نیشتمانی و هێنانەكایەوەی هاوسەنگی نیشتمانی بەگوێرەی دەستوور و چەسپاندنی بناغەی دەوڵەتی ھاووڵاتی و حوكمی یاسا.
باس لهوهشكراوه، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوه و جەختكراوهتهوه لە پێویستی كاركردن لە پێناو رێوشوێنی كرداری كە ببێتە هۆی یەكلاكردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، كە زامنی مافی هاووڵاتی بكات بەبێ جیاكاریی و بەگوێرەی دەستوور و لێك تێگەیشتنی نیشتمانیی بەپرسانەش پتەو بكات.