Muhammed Ali Kamal
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
سەرۆکی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی، پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندێکی یاوەری کرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌سعود بارزانی-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە دیدارێکدا وێڕای باسکردنی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵیش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان جارێکی تر جەختی لەوەکردووهتەوە كه هەرێم بە بایەخەوە لە پەیوەندیی لەگەڵ دراوسێکانیدا دەڕوانێ و تێیدا هاتووه: "هەمیشە پێمان وابووە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندییانە کۆمان دەکاتەوە".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لای خۆیەوە زەریف خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و بینینەوەی بارزانی دەربڕیوه.