Dlshad Saifaalddin Ahmed
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
سلێمانی ـ AA
سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان ( HDP) كرد بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكی هەدەپە، سەزایی تەمەللی.
شاندی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) كرد بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكی هەدەپە، سەزایی تەمەلـلی ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە شاری هەولێر چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەمڕۆش سەردانی شاری سلێمانی-یان كرد و بڕیارە دوو رۆژ لەم شارە بمێننەوە.
لە سەرەتای سەردان و دیدارەكانی شاندەكە، پێش كەمێك سەردانی سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح-یان لە ماڵی تایبەتی خۆی كرد لە شاری سلێمانی و لەئێستادا هەردوولا لە كۆبوونەوەدان.
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و سبەی سێشەممەش لەگەڵ ژمارەیەك لایەن و رێكخراوی تر لە سلێمانی دیدار و كۆبوونەوە بكەن.