عێراق: "بە دانپێدانانی ئەرمینیا بە دەوڵەتی فەڵەستین خۆشحاڵین"
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق، خۆشحاڵی خۆی بە دانپێدانانی ئەرمینیا بەدەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند.
![عێراق: "بە دانپێدانانی ئەرمینیا بە دەوڵەتی فەڵەستین خۆشحاڵین"](https://cdnuploads.aa.com.tr/uploads/Contents/2024/06/22/thumbs_b_c_0b12e54677c8cde32ba337516e8cf81c.jpg?v=105705)
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وڵاتەکەی خۆشحاڵە سەبارەت بە دانپێدانانی ئەرمینیا بە دەوڵەتی فەڵەستین.
ڕاشیگەیاندووە: "لەکاتێکدا ئەم ھەنگاوە بەگرنگ دەزانین، ھەروەھا جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی مافی فەڵەستینییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە پایتەختەکەی قودس بێت".
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووبارە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە بەرپرسیارێتی یاسایی خۆی لەھەمبەر مافی گەلی فەڵەستین جێبەجێ بکات.
دوێنێ ھەینی ئەرمینیا بە فەرمی دانی نا بە دەوڵەتی فەڵەستین.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی پابەندە بە یاسای نێودەوڵەتییەکان، یەکسانی گەلان، سەروەری و بنەماکانی پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.