Zana Natık Kerem
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
بەرپرسی شانە نووستووەکانی داعش لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی کەرکووک، گەورە تیرۆریستیکان بە ناوی (ئەبو تەڵحە) لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکرابوو.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە گەورە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەرپرسی شانە نووستووەکانی داعش بووە لەنێوان پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوادا.
بەپێی راگەیەنراوەکە،دەستگیرکراوەکە لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانی بەوەداناوە کە بەشداری لە ھاندان دژبە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە لە چیای باشیک، ھەروەھا بەشداریشیکردووە لە شەڕەکانی دژبە ھێزە ئەمنییەکان لە بەشی رۆژھەڵاتی مووسڵ.