Zana Natık Kerem
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە شانەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لە پێنج ئافرەت پێکھاتوون لە پارێزگای پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، دەستگیرکراون.
فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی لیوای سێ سەربە فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، پێنج ئافرەتیان لە ناحیەی سلێمان بەگ رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ئافرەتە دەستگیرکراوەکان دانیان بەدوەداناوە کە سەربە داعشن و باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان بە ئامانجی تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان لە بەرامبەریان، رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکراون.
ھەر لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ئافرەتە دەستگیرکراوەکان، شانەیەکی ھەواڵگرییان پێکھێنابوو کە ئەرکیان کۆکردنەوەی زانیارییە تایبەتەکان بوو لەسەر ئامانجە داواکراوەکان لە لایەن داعشەوە.