Zana Natık Kerem
29 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە لە ئەنجامێکی پەلامارێکی تیرۆریستیی، هەزار و ٥٠٠ میگاوات کارەبا لە کۆی ١٣ هەزار و ٥٠٠ میگاوات کە لە ناوخۆ بەرهەم دەهێندرێت لەدەستدراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراق، درەنگانی شەوی رابردوو لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستیی، دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە رۆژهەڵاتی بەغدا رووخاون کە بەهۆیەوە هەزار و ٥٠٠ میگاوات لەدەستدراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەدەستدانی ئەو هەزار و ٥٠٠ میگاواتە، کاریگەری خراپی لەسەر پێدانی کارەبا بە ناوچەکانی کەرخ، رۆژهەڵاتی بەغدا و پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەددین، کەرکووک و نەینەوا دەبێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق پڵانی داناوە کە لەمیانی ئەمساڵدا، بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ سێ هەزار و ٥٠٠ میگاوات زیاد بکات کە لەئێستادا، هەزار و ٥٠٠ میگاواتە.