Zana Natık Kerem
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە پارێزگاری پێشووی زیقار، بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی پارێزگاکە، بانگھێشتی لێکۆڵێنەوە کراوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، دەستەی ناوبراو لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە فەرمانی دادوەریی دادگای لێکۆڵینەوە سەربە دەستەی دەستپاکی لە ناسرییە، بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە ژمارەیەک بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان، پارێزگاری پێشووی زیقار بۆ لێکۆڵینەوە بانگھێشتکراوە و ھاتووە:
"فەرمانەکەیش دوای ئەوە دەرکراوە، گوتەی ئەو بەڕێوبەرانەی کە لەلایەن پارێزگاری پێشووی زیقارەوە، وەرگیراوە".
لە ٢٣ی مانگی رابردوودا، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندبوو کە فەرمانی بانگھیشتکردنی پێنج بەرپرس لە پارێزگای زیقار بۆ لێکۆڵینەوە دەکراوە لەنێویاندا پارێزگاری پێشووی زیقار ھەیە.