Hemn Baban
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ده‌نگیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم داوه و ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كه خاوه‌نی 12 كورسیی په‌رله‌مانییه له‌كۆی 111 كورسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو پێنج كاندید كه خۆیان بۆ پۆسته‌كه كاندیدكردبوو، بۆچوونی فراكسیۆنه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی گۆڕان به‌پێی بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و گۆڕان كه په‌یوه‌سته به پرسی حوكمڕانی و به پرسی چاكسازیی سیاسی و یاسایی و ئیداری به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، تا ئێستا فراكسیۆنی گۆڕان پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كردوویه‌تی، هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی تر به‌تایبه‌ت پرسی چاكسازیی پابه‌ندبن پێوه‌ی".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح چووه سه‌ر بارودۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و گوتی "ناوچه كوردستانییه‌كان له مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌دایه و ناكۆكیی زیاتری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌تر ده‌كات و پلانێك هه‌یه بۆ چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه به ئه‌زیه‌تدانی كورده‌كان وه‌كو زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ سه‌رژمێریی ساڵی 2020 كه بڕیاره بكرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك نه‌بن كورد له‌و ناوچانه ده‌رده‌كرێن و كورد ده‌بێته كه‌مینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، له‌مباره‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوێنێ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌م كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌سه‌كان، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌مان له‌ده‌ست ده‌ربچن".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "بڕیاره به‌پێی پلان پێش 20ی مانگی داهاتوو حكوومه‌ت پێكبهێنرێت و راسته‌وخۆ پرسی چاكسازیی ده‌ستپێبكرێت و بێته په‌رله‌مان كه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌شداریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه له كابینه‌ی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی زانیومانه ئه‌وه‌یه كه له 2009ه‌وه باسمان كردووه له رێككهوتننهكانماندا هه‌یه و پرسی چاكسازیی دوو به‌شه یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیی به مووچه‌ی بن دیوار و خانه‌نشینی نایاسایی و گه‌نده‌ڵیی زۆر و دوو مووچه و شتی دیكه‌ی په‌یوه‌ست بهوبارهیهوه، كێ سه‌رنج و تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دواتر بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه با بۆمانی بنێرێت".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم و بوودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح گوتی "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی حكوومه‌تی نوێ هه‌موو مانگێك ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت، داهاتی نه‌وت، داهاتی ناوخۆ، پشتیوانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هه‌مووی به‌یان بكرێت و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌رجییه‌كان به‌یان بكرێت و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی به‌شداریی گۆڕان كه ده‌یه‌وێت چاكسازیی تێدابكات و رێگریی زۆریش هه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌نده‌ڵی خوازن و به‌رژه‌وه‌ندیی خوازن".
هه‌روه‌ها گوتیشی "پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه، هیوادارین ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌سه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك هه‌یه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆتایی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌بێت".