Hemin Hüseyin
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2018
هه‌ولێر - AA
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئەحمەد پیره رایگەیاند، به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حزبه‌كه‌یان و پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی سه‌ركۆماری عێراق به شایسته‌بوونی خۆیان ده‌زانن و ده‌شڵێت، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.
سه‌عدی ئەحمەد پیره له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''یه‌كێتیی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی زۆر تێروته‌سه‌له و زۆر گرنگی به بواری رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین ده‌دات و پێمان وایه كه ئاسایشی خۆراك و رۆشنبیرییه‌كی ده‌ستووری و یاسایی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین''.
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئەحمەد پیره گوتیشی: ''ئێمه و پارتی هیچمان به‌ته‌نها ناتوانین له هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌ت پێكبهێنین و پێموایه ئه‌و داوایه‌ی پارتی ده‌یكات له‌سه‌ر پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، داوایه‌كی نادروسته، چونكه ئێمه كاتی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی پێكهاتووین كه سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی و سهركۆمار بۆ یه‌كێتیی بێت، ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم كشاوه‌ته‌وه وه‌كو كه‌س، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی ماوه و قسه‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته''.
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئەحمەد پیره هەروەها گوتی: ''ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له كاك مه‌سعود بارزانی-یه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ كاك نێچیرڤان كه ئه‌ویش جێگری سه‌رۆكی پارتی-یه، بۆیه‌ش پێموایه باسكردنی پۆستی سهركۆمار له لایه‌ن پارتییه‌وه نادروسته، بۆیه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی تیادابكرێت چونكه ئه‌وه شایسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و ئه‌گه‌ر ئێمه له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه نه‌بین ئه‌وا بارودۆخمان خراپ ده‌بێت''.
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عدی ئەحمەد پیره سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه‌كانیان لەگەڵ توركیا رایگەیاند کە ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ساردی تێكه‌وتووه و ئاماژه به‌وه کرد...
ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.