Heman Husseın Yaseen
13 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران واژوویان له‌سه‌ر یاداشتێك كردووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رباره‌ی قسه‌كانی دوێنێی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان.
ئومێد خۆشناو لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ''لەکاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە وەکو نوێنەری خەڵک ھەڵوێستی خۆی ھەبێت سەبارەت بەو ناھەقییەی لەلایەن حەسەن نه‌سروڵڵا دەرھەق بە ھەرێمی کوردستان کراوە و پێمان وایە ئەمە پێشلکاریی و ناوزڕاندنە و ھێرشکردنە سەر ھەرێمی کوردستان و شکۆی پێشمەرگەیە''.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ''بەخۆشحاڵییەوە بۆ یەکەمجارە لەم خولەی پەرلەماندا ھەموو فراکسیۆنەکان ھاوڕابوون لەسەر ئەم یاداشتە و واژوویان کردووە و پێشکەیشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەین لەماوەیەکی نزیکدا پەرلەمانی کوردستان وەڵامی ئەو ناھەقییە دەداتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کەس جورئەتی ئەوە نەکات ھێرشی ناڕەوا بکاتە سەر ھەرێمی کوردستان''.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، ئومێد خۆشناو گوتی: ''تا ئێستا شەش ماددەی ئەو یاسایە گفتوگۆی لەسەرکراوە و دوای چەند خولەكێکی دیکە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی لە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکە کارەکان بەباشی بەڕێوەبچێت و ئەگەر گفتوگۆکان زۆربخایەنێت بە دڵنیایییەوە بەیانیش بەردەوام دەبین''.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ''دەکرێت ھەندێک بیر و بۆچوونی خۆمان بەلاوەبنێین لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، باش لەوە تێدەگەین کە خەڵک ھەیە دژ وەستانەوەی بەرامبەر بەو یاسایەوە ھەیە به‌تایبه‌ت ئەوانەی زەرەرمەند دەبن، خه‌ڵكێكیش هه‌یه كه رای شەقام دروست دەکەن و ئێمەیش بە شەقام دەڵێین کە پەیامەکانیان گەیشت و رای شەقام بەرز دەنرخێنین، دەبێت کارێک بکەین لە ئاستی خواستی جەماوەربێت و مافی کەسی تێدا نەخورێت، بەشێوەیەک بێت دادپەروەری بچەسپێنێت''.
له‌باره‌ی پێشنیازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئومێد خۆشناو گوتی: ''ئێمه ئه‌و پێشنیازه‌مان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەربڕی و ھەندێک فراکسیۆن پیان وایە ئه‌م یاسایه بە کەمینە و زۆرینە تێدەپەڕێت، بۆیه ئێمە پێشنیازی ئەوەمانکرد کە ھەر ئەندامێکی پەرلەمان دەیەوێت خانەنشینی پلە باڵاکان نەمینێت، ئەوا دەبێت لە خۆیەوە دەست پێ بکات و فۆرمێک پڕ بکاتەوە کە بڵێت من ئەندامییەتی خانەنشینیم قبوڵ نییە، ئەوە دەمانباتە جۆرێک لە دوورکەوتنەوە لە موزایەدە و ھەر ئەندامێک رەتی دەکاتەوە ئەوا دەستی خۆش بێت و با فۆرمەکە پڕ بکاتەوە''.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی دوو رۆژه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو نه‌بێت و سبه‌یشی به‌رده‌وام بێت.