Heman Husseın Yaseen
13 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
به هۆی ده‌مه‌قاڵی و گرژی نێوان په‌رله‌مانتاران، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیرا.
له كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌می پڕۆژه یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان، گرژی له نێوان په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و هه‌روه‌ها فراكسیۆنی یه‌كگرتوو درووست بوو.
باسه‌كه له‌سه‌ر تاوتوێكردنی خانه‌نشینی پله تایبه‌تییه‌كانی بووه كه بووه‌ته هۆی گرژی له هۆڵی په‌رله‌مان و به هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیراوه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاوكات په‌خشی راسته‌خۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی راگرت و چاوه‌ڕه‌وان ده‌كرێت دوای هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، دووباره ده‌ست به درێژه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی بكرێت.
شایه‌نی باسه پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ١٩ ماددە پێکھاتووە و رۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ گەیشتە پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و له رۆژی رابردووه ده‌ست كراوه به خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژه یاساكه.