Zana Natık Kerem
06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، شەش کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە رووداوێکی ھاتوچۆ لە ناوچەی شێخ سەعید لەسەر رێگای شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە و قەزای شارەبان (میقدادییە) باکووری رۆژھەڵاتی دیالە روویداوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە بەھۆی رووداوەکەوە، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.