Hemin Othman Mohammed
24 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2024
سلێمانی – AA
لە شاری سلێمانی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ بەردەوامە.
شەقامە سەرەکییەکان، مۆڵ، بازاڕ و یەکەکانی نیشتەجێبوون بە جۆرەها ڕووناکی ڕەنگاوڕەنگ ڕازێندراونەتەوە بۆ پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ.
لەگەڵ ئەوەی دۆخی دارایی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان-عێراق بەهۆی دواکەوتنی مووچە باش نییە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ نەکرێت.
لە تەواوی مۆڵەکان و تەلارە بازرگانییەکان و هۆتێلەکان و شوێن گشتییەکان ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ.
لەلایەکی دیکەوە، هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی ئەمنیی تەواویان گرتووەتە بەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و بەڕێوەچوونی پێشوازییەکە بە سەلامەتی.