Haydar Karaalp
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
به‌غدا-AA
لە دوێنێوە تا ئێستا کارەبای نیشتمانی لە بەغدای پایتەخت و ئەو شارانەی باشوور کە پلەی گەرما تیایاندا به‌رزه، نه‌دراوه‌ته هاووڵاتییان.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وەزارەتی کارەبای عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی هێرشێك له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر هێڵی کارەبای سەڵاحەددین – حەدیسە و ئاگرکەوتنەوە لە وێستگه‌ی بەکر له به‌سره، ماوەی چەندین کاتژمێره لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور كاره‌با بڕاوه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا خواست له‌سه‌ر کارەبا زیادیكردووه و ئاماژه به‌وه‌كراوه دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ده‌ست به دابینكردنی کارەبای نیشتمانی ده‌كرێته‌وه.
به‌هۆی پچڕانی بەردەوامی ته‌زووی کارەبا لە عێراق بەتایبەتی لە مانگەکانی هاویندا، خەڵک سوود له کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکانی گەڕەکەکان به توانایه‌كی دیاریكراو وه‌رده‌گرن.
زۆربەی مۆلیدەكان ناتوانن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کارەبا دابین بکەن.