Heman Hussein Yaseen Yaseen
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
هەولێر - AA
لە چوارچێوەی هاوکاری و یارمەتی بۆ خەڵکی کەم دەرامەت، ئاژانسی هاوکاری و هەماهەنگی تورکیا (تیکا) هاوکاری بەشە خۆراکی بەسەر سەد کەس لە کاسبکارانی ناو بازاڕی شاری هەولێر دابەشکرد.
بەشە خۆراکەکە لە مزگەوتی خانەقای شاری هەولێر بەسەر بەشێک لە کاسبکارانی ناو بازاڕی شاری هەولێر دابەشکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە چەند بەشە خۆراکێک بەسەر بەشێک لە هاووڵاتییانی کەم دەرامەت لە قەزای سۆران دابەش بکرێت کە پێکدێت لە برنج، فاسۆڵیا، روون و نیسک و چەند بابەتێکی دیکەی خۆراک.
ئەم پڕۆژەیە لە مانگی رەمەزانەوە دەستی پێکردووە و دوێنێش هاوکارییە خۆراکییەکانییان بەسەر چەند کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا.