Heman Hussein Yaseen
03 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2025
هەولێر - AA
بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە تەشەنەسەندنی خۆپێشاندانەکەی پێکهاتەی تورکمان لە شارەدێی پردێ، هێزێکی زۆری ئەمنیی عێراق لەسەر ڕێگای سەرەکی هاتوچۆی نێوان کەرکووک و هەولێر لە شارەدێی پردێ بڵاوەی پێکراوە.
هێزەکە بۆ ڕێگرییکردنە لە داخستنی ڕێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک و هەولێر چونکە پێشتر خۆپێشاندەرەکان لە بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانییان، هەڕەشەی داخستنی ڕێگای سەرەکی هاتوچۆی نێوان کەرکووک و هەولێریان کردبوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانیی پردێ (ئاڵتوون کۆپری) نیگەرانی لەلای پێکهاتەی تورکمان لێکەوتەوە و گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شارەدێی پردێ سەر بە قەزای دووبزە لە پارێزگای کەرکووک، هەردوو نەتەوەی کورد و تورکمان تێیدا دەژین و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هەریەک لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێ، بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری شارەوانی لەلایەن پێکهاتەی کوردەوە بەڕێوەدەبردرێت.
هاوکات هەریەک لە پۆستی، بەڕێوەبەرانی کارەبا، ئاو، گەیاندن، بانک، نەخۆشخانە و تۆماری خانووبەرە لەلایەن پێکهاتەی تورکمان بەڕێوەدەبردرێت.