Hawkar Yaseen
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٧٧ تووشبوو، ٢٣ لە سلێمانی، ٧١ لە دهۆک و پێنج کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٧ کەس، ١٦ کەس لە هەولێر، ٢٢ کەس لە سلێمانی و دوو کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسیان لە دهۆک و کەسێکیش لە هەولێر.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٦٣ هەزار و ٢١٢ پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، هەروەها ١٠٨ هەزار و ٢٣٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ١٠٣ هەزار و ١٥٥ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و هەزار و ٥٧٠ کەس ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ٥١٣ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.