Zana Natık Kerem
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جەبار سیجیل موتڵەگ حەیدەری لەگەڵ فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق، پێیر ئۆڵسن چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکاریی و ھاھەنگییە ھاوبەشەکانیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە کەناڵی فەرمی خۆی لە تێلێگرام بڵاویکردەوە کە جەبار سیجیل موتڵەگ حەیدەری پێشوازی لە پێیر ئۆڵسن کردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە دیدارەکەدا، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێکراون لەوانە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکاریی و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکان لەگەڵ ھێزەکانی ناتۆ بەتایبەتیش لە بواری مەشق و راھێنان بە سوپای عێراق، ھەروەھا سوودوەرگرتن لە ھێزەکانی ناتۆ.
راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جەبار سیجیل موتڵەگ حەیدەری پەرۆشی عێراقی نیشانداوە بۆ ھاوکاریکردنی زیاتر لەگەڵ ناتۆ، ئاڵوگۆڕی زانیاری و جەختیکردووەتە لەسەر گرنگی لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەرکی ھێزەکانی ناتۆ لە عێراق ئەوەیش بە ئامانجی فراوانکردنی کارە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا.