Sarmand Hameed
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تى عێراقی فيدراڵ ده‌بێ بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عيراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييان جێبه‌جێ بكات و له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياتر به كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە یادی سی و ساڵەی ئەنفالی بادیناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە "ئه‌مڕۆ يادى ٣٣ ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادينان دهكهينهوه و به‌ڕێز و شكۆوه شه‌هيدان به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى ٢٥ى ئاب تا شەشى ئهيلوولى ١٩٨٨و له دوا قۆناغى ئه‌نفاله‌كاندا، به پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازيى عێراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤيلى بادينان ئه‌نجام دران".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "تاوانكاران له به‌رده‌واميى ئه‌و شاڵاوه‌دا، زۆر به دڕنده‌يى له تاوانێكى بێهاوتادا له گه‌رميانه‌وه تا دوايين دێهاته‌كانى بادينان (١٨٢) هه‌زار هاووڵاتيى كوردستانيان به‌ره‌و بيابانه‌كانى مه‌رگ له باشوورى عيراق راكێش كرد و وه‌ك چۆن له بادينان كرديان، بێ جياوازى، مزگه‌وت و دێر و ماڵ و خانوو و ره‌ز و باخى هه‌موو پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه و سروشت و ژينگه‌ى كوردستانيان پێكه‌وه رووخاند و سووتاند".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە "ئه‌نفالى بادينان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام دران، زام و برينى هه‌ميشه كراوه‌ن، هه‌رگيز له بير ناچنه‌وه و نيشانه‌ى ستهملێكراويى گه‌لێكى ئاشتيخوازن كه ته‌نيا داواى ژيان و ئازادى و مافى خۆيان كردووه. ئه‌م ياده و مێژووى پڕ له كاره‌سات و مهينهتيى گه‌لى كوردستان، وه‌ك هه‌ميشه بۆ گه‌يشتن به خه‌ون و ئاواته‌كانى، مكوڕترى ده‌كات".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە "يادى شه‌هيدان و ره‌نج و قوربانييه‌كانى گه‌لى كوردستان هانمان ده‌دات كه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى ئێستا و له پێناو داهاتوويهكى باشتردا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيزيى و تهبايى و پێكه‌وه‌ييمان پته‌وتر بكه‌ين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختی لەوە کردووەتەوە كه حكوومه‌تى عێراقی فيدراڵ ده‌بێت بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييان جێبه‌جێ بكات و له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياتر به كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە کە ده‌بێ كارى جددى بۆ بهدۆكيومێنتكردنى تاوانه‌كان و ناساندنيان به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ تا رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاوانكاريى وا له هه‌موو شوێنێكى سه‌رزه‌مين بگيرێت و مرۆڤايه‌تى هه‌رگيز تاوانى وا نهبينێتهوه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و رێز و پێزانين بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و به‌حركه دەربڕیووە كه به هاناى لێقه‌وماوانى ئه‌نفالى بادينانهوه هاتن، يارمه‌تييان دان و ئامێزى ميهرهبانييان بۆ كردنه‌وه.