Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2020
ههولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ههرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لە ساڵڕۆژی رێککەوتننامەی یازدەی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی پێشووی ههرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی رێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئاداری ساڵی ۱۹۷۰، پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە.
له پهیامهكهی مەسعود بارزانی-دا هاتووه "پەنجا ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا تێدەپەڕێت. رێككەوتننامەی یازدەی ئادار سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. خۆڕاگریی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵك، رژێمی ناچار كرد بۆ یەكەم جار مافەكانی گەلەكەمان بە رەسمی بناسێت".