Zana Natık Kerem
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و قەتەر، ھەروەھا ژمارەیەک پرس کە جێگای بایەخی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات بوون، گفتوگۆکراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و قەتەر، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیھێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی ھەردوو وڵات، ھەروەھا خواستەکانیان لە گەشەسەندن و گەشەپێدان بەدی بێت.