Zana Natık Kerem
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ دۆحە لەگەڵ وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی قەتەر، محەمەد بن حەمەد ئال سانی کۆبوویەوە.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و قەتەر تاوتوێ کراوە، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا .
راشیگەیاندووە کە ھەروەھا لەبارەی دەرفەتەکانی بەھێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لەنێوان ھەردوولادا، گفتوگۆکراوە.
دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێک گەیشتە دۆحە پایتەختی قەتەر.