Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر کە یەک ملیۆن و ١٥٥ ھەزار دۆزە، گەیشتە عێراق.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق کە یەک ملیۆن و ١٥٥ ھەزار دۆزە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٨٠٧ ھەزار و ١٧٩ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.