Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان، ماری پارێ کرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان، ماری پارێ کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکی نوێیدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە مەسرور بارزانی ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە لە ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات و بونیادنانی ژێرخانێکی بەھێزی ئابووریی و کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەیی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ھاوکاریکردن و ھەماھەنگیکردن لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ھەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕیووە.
راشیگەیاندووە کە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمەکانی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.