Heman Hussein Yaseen
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ئامانجی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی رێگەچارەکانی رێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی عێراق.
کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان پێشوازییان لە داواکارییەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و لایەنەکان کرد بەوەی کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ئەندامانی لیژنەی دارایی و وەزیرەکان دواخست، بەڵام کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت کە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی دەبێت، ھاوکات ئێستا زەمینەسازی دەکەین بۆ کۆبوونەوەی داھاتوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجمان ئەوەبوو کە بەرجەستەی ئەو یەک دەنگییەی بەغدا بکەین و دیراسەی دۆخی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین، دەتوانین چی بکەین بۆ ئەم دۆخەی ئێستا ھەیە".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ئامادەبوونی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتھێنانی بوودجە پەسەند کرد.