Zana Natık Kerem
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریست دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستییان لە گوندی کرحە سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، رادەستی دەستەی لێکۆڵینەوەی سەربە ھەواڵگریی کەرکووک کراون.
هاوکات دوێنێ سێشەممە دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای ھەولێر راگەیاند.
دەزگای ناوبراو بڵاوی کردبوویەوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی پارێزگای ھەولێر، پێنج تیرۆریستیی داعشیان لە پارێزگاکە دەستگیر کردووە.